شا سەلمان و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،سەردانی وڵاتی سعودیەی كرد لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ریاز لەگەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود شای سعودیە، كۆبوویەوە.
ئاژانسی فەرمی ھەواڵیی سعودیە بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە لە كۆشكی یەمامە لە ریاز بەڕێوەچووەو لە كۆبوونەوەكەی نێوان شای سعودیە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، باس لە چۆنییەتی پتەوتركردنی ھاوكارییەكانی نێوان ھەردوو وڵات كراوە، ھەروەھا لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و سعودیە خراوەتە بەرباس.
رۆژی یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەسەردانێك گەیشتە ریاز، ئەم سەردانەی محەمەد حەلبوسی بۆ سعودیە بە یەكەم سەردانی بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەوەتەی لە مانگی ئەیلولی رابردودا لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بەكاربووە.