كۆنگرێسی ئەمریكا: ئێران لە خۆبایی بووە دەیەوێت ئیمپراتۆریەتی فارس دابمەزرێنێتەوە

 

لەگەڵ دژایەتی بەردەوامی نێوان ئێران و ئەمریكا, لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە خراپتن ئاست و لە لێواری تەقینەوەدایە, لە بارەی ئێرانەوە لە راپۆرتێكی كۆنگرێسی ئەمریكادا هاتوە “هەستكردن بە “مەزنی” باڵی بەسەر ئێرانیەكاندا كێشاوەو دەیانەوێت جارێكی تر ئیمپراتۆریەتی فارسی كۆن زیندو بكەنەوە، ئەوەش لە رێگەی پێنج لایەنەوە دەیكەن، كە یەكێكیان لە عیراقە”.
لەو راپۆرتەی كۆنگرێسی ئەمریكادا جەختكراوەتەوە، كە ئێران دەیەوێت چەند بەندێكی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێكی خۆرئاوایی بقۆزێتەوە و ببێتە سەنتەری وزە و بازرگانی و مامەڵەی چەك لەناوچەكەدا.
كۆنگرێسی ئەمریكی پێیوایە پێنج لایەن لەئێرانەوە پشتگیری دارایی وەردەگرن، ئەوانیش رژێمی ئەسەد لە سوریا، حزبوڵای لوبنان، میلیشیا حوسیەكان لە یەمەن، میلیشیا شیعەكان لە عیراق و گروپە چەكداریەكانی بەحرەین-ن. تاران دەیەوێت لەو رێگەیەوە جارێكی تر ئیمپراتۆریەتی فارسی كۆن زیندو بكاتەوە.
ئەو راپۆرتەی كۆنگرێس باسی ئەوەشی تێدا كراوە، ئێران تەنها پشتگیری دارایی ئەو لایەنە و گروپە چەكداریانە ناكات، بەپێی راپۆرتەكان پشتگیری دارایی چەندین پاڵێوراوی هەڵبژاردنەكانی لەعیراق و ئەفغانستان كردووە.

Back to top button