ئەمشەو وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
بڕیارە كەمێكی دیكە هالبی زیلسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بگاتە هەولێر و لە لایەن كەریم شنگاڵی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێدەكرێت.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك دوای گەیشتنی هالبی زیلسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان دەبێت.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوتیشی دواتر وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی راهێنەرانی هۆڵەندی دەكەن كە لە ئێستادا لە چوار چێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی دژ بە داعش بۆ مەشقكردن بە پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانە.