ئەمریكا بە هاوكاری ئێمە پێشمەرگەی رۆژ گەڕاونەتەوە رۆژئاوای كوردستان

 

دوای دروست بوونی نا ئارامیەكانی سووریا كورد لە ناوچە كوردستانیەكانی رۆژئاوای وڵات, شارەكانیان بەدەستەوە گرت بەڵام زوو لە لایەن یەپەگە, كە پارتێكی سیاسی سەر بە پەكەكەیە رێگری لە دروستت و بوون و بوونی هێزی دیكەی كوردی گرت, ئەگەر چی پێنج هەزار پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان لە باشوری كوردستان مەشقیان پێكرا بۆ رووبەروو بوونەوەی داعش, بەڵام یەپەگە رێگەی بە گەڕانەوەی ئەو هێزەی پێشمەرگە نەدا ئەگەر چی سێ‌ رێككەوتن لە بارەی گەڕانەوەیان كراوە, لە دواهەمین هەنگاو لە ژێر چاودێری ئەمریكا سەد و پەنجا پێشمەرگە دەربازی رۆژئاوای كوردستان بوون.

جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا راگەیاند، پێشمەرگەی رۆژ بە ئاگاداری ئەمریكا و هێزەكانی هەسەدە بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە چوونەتە سەر سنوورەكان.
هەروەها جەیمس جێفری راشیگەیاند، ئەمریكا بۆ یەك ئامانجی تایبەت هاوكاری هەسەدە دەكات ئەویش لەنێوبردنی داعشە.
پێشمەرگەی رۆژ كە پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستانن، لەگەڵ كاروانێكی ئەمریكی چوونەتە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، هێزەكە لە 100 پێشمەرگە پێكدێن و بە دوو وەجبە دەچن، بەڵام دیارنییە دەمێننەوە یان دەگەڕێنەوە.

وەجبەی یەكەمی ئەو هێزە كە 50 پێشمەرگە بووە، لەگەڵ نزیكەی 100 بارهەڵگر و شەش ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكا، شەوی یەكشەممە بە رێگەی گوندی وەلیدیە پەڕیونەتەوە رۆژئاوای كوردستان.

سەرچاوەیەكی بەرپرسی لە هێزی پێشمەرگەی رۆژ بە (رووداو)ی راگەیاند “100 پێشمەرگە لە هێزەكانمان ئاگادار كرانەوە كە بچینە رۆژئاوای كوردستان، شەوی رابردوو لەگەڵ هێزێكی ئەمریكی چووین، بەڵام دیارنییە لەوێ‌ دەمێنینەوە یان نا”.

Back to top button