ھەنگوین چی لە پێست دەکات؟

ھەنگوین سوودی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، ھەروەھا دەتوانرێت بۆ جوانکاریی پێست بەکار بھێنرێت.

ھەنگوین لای زۆر کەس بەتامە و وەک یەکێک لە باشترین خواردنەکان بەکار دێت، بە تایبەتی بۆ نانی بەیانییان، ھەنگوین جگە لەوەی کە بیخۆی سوودی زۆرە، چەندین کێشەی پێستی مرۆڤ چارەسەر دەکات، لەوانەش:

زیپکە، ھەنگوین دژە بەکتریایەکی بەھێز و کاریگەرە، بۆیە بەکارھێنانی وەک ماسک، زیپکەکانی دەموچاو چارەسەر دەکات و لەناویان دەبات.

چرچبوونی پێست، بەو پێیەی ھەنگوین دژە ئۆکسانی زۆری تێدایە، دەموچاو لە چرچبوون دەپارێزێت.

جوانکردنی ڕووخسار، ھەنگوین دەموچاو بە گەشاوەیی، جوانی، سەرنجڕاکێشی و نەرمی دەھێڵێتەوە.

چارەسەرکردنی پەڵە، شەوانە بەر لە خەوتن کەمێک ھەنگوین لە پێستی دەموچاوت بدە، ڕۆژی دواتر کە لە خەو ھەڵسایت، دەموچاوت بشۆ، دوای ماوەیەک پەڵەکانی دەموچاوت نامێنن.

بۆ شێدارکردنی پێست، ئەگەر لە وەرزی زستاندا پێستت تووشی وشکبوون و قڵیشان ھات، دوو کوپ ھەنگوین بکەرە ناو ئەو ئاوەوە کە خۆتی پێ دەشۆیت و با بۆ ماوەی 15 خولەک بە لەشتەوە بمێنێتەوە، بەو جۆرە پێستت نەرم و شێدار دەبێت، پاشان پەرداخێک سۆدە بکەرە ناو تەشتێک ئاوەوە و ئاوەکە بکە بە لەشتدا بۆ ئەوەی خانە مردووەکان ڕابماڵێت.

 

Back to top button