کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 18/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و بارانیش دەبارێ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفر دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 19/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی بەیانیدا ئاسمان تەم دەبێت، پاشان نیمچە ھەور دەبێت.

     

Back to top button