دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی
ئه‌مرۆ 18ی 12ی 2018 شاندی پارتی كه پێهاتبوو له ( ئازاد به‌روار و هۆشیار زێباری و هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆڤی، دڵشاد شه‌هاب و جه‌عفه‌ر ئیمنكی ) سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان كرد، له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه”.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، شاندی دانوستانكاری پارتی و یەکێتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئەنجام درا، ئەوەش روون کراوەتەوە کە كەش و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە و دۆستانە بوون، تێیدا بیروبۆچوونی هەردوو حزب ئاڵوگۆڕ کراوە لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستووریی و یاسایی و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی.
جەختیش لە بەردەوامیی كۆبونەوەكان کراوەتەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ”.