جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری په‌راوێزخستنی یه‌كێـتی له‌به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه” یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆككۆماری وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی توركیا و ئێران بووه، بۆیه ته‌واوی ئیستحقاقی خۆی وه‌رگرتووه، بۆیه هیچ پۆستێكی تر نابێت له كابینه‌ی داهاتوو دا”.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ده‌شلێـ” یه‌كێتی پاش كۆچی دوای تاڵه‌بانی، هیچ قورسایه‌كی سیاسی نه‌ماوه، له‌ماوه‌ی رابردووش له‌كوردستانیش ئه‌و هێزه نه‌ماوه، كه وه‌ك سه‌رده‌می جه‌لال تاڵه‌بانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه هیچ هێزێك ئاماده نیه له به‌غدا پارتی و بارزانی له‌خۆی عاجز بكات له‌به‌ر یه‌كێتی، چونكه یه‌كێتی له ئێستادا ئه‌و هێزه نیه، كه دۆستایه‌تی بارزانی و پارتی بۆ تێكبدرێت، ئه‌مه روانگه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی عێراقه”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هێزه‌كانی عێراق له‌ئێستادا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باش دان له‌گه‌ڵ بارزانی و پارتی، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت، ده‌شلێ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌موو هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ” هه‌ولێر و به‌غدا” له هه‌ولێره‌وه‌یه، بۆیه دۆخه‌كه له‌چوار ساڵی رابردوو جیاواز تره”.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه یه‌كێتی ته‌زویرێكی زۆری كردووه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ده‌لێـ” به‌گشتی یه‌كێتی ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌ماوه، له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك كه له‌سه‌رده‌می جه‌لال تاڵه‌بانی دا هه‌یبوو، ده‌شلێـ”كێشه‌ی ناوه‌خۆی یه‌كێتی و ناكۆكیه‌كان وای كردووه كه هێزه‌كانی عێراق و كوردستان نه‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ن، بۆیه یه‌كێتی په‌راوێز نه‌خراوه به‌ڵكو پێگه‌ی یه‌كێتی له ئێستادا له‌و ئاسته‌یه”.