سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: سعودیه‌ هاوكاری زۆری عێراقی كردووه‌ بۆ له‌ناو بردنی داعش

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانی سه‌ردانێكی دا بۆ سعوودییه‌ رایگه‌یاندووه‌، ریاز هاوكاریه‌كی گرینگی عێراقی كردووه‌ بۆ له‌ناو بردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش”

هه‌روه‌ها حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای سعوودیه‌ عه‌بدوڵا محه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئاڵ شێخ كۆبوویه‌وه‌ و دواتر له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: سعووديه‌ رۆڵێكى گه‌وره‌ى گێڕا له‌ له‌ناوبردنى داعش له‌ عێراق،هه‌روه‌ها گوتىشی به‌ چاكه‌ و به‌خشش و پشتيوانى سعووديه‌، عێراق قۆناغه‌ سه‌خته‌كه‌ى بڕيوه‌ و توانيويه‌تى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى له‌ ده‌ست داعش رزگار بكات.

هه‌روه‌ها حه‌لبووسی راشی گه‌یاندووه‌، كه‌  عێراق و سعوودييه‌، چاره‌نووس و مێژوو و په‌يوه‌ندى به‌ تينى هاوبه‌شيان به‌يه‌كه‌وه‌ هه‌يه‌، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت”.

Back to top button