رۆژنامه‌نووسه‌ یابانیه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌

خواكوڕك

سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، بەر لە چەند رۆژێک رۆژنامەنووسی ژاپۆنی “کۆسوکی سۆنیۆ کا” کە لە ھەرێمی کوردستان بووە و ئێستا دەستبەسەر کراوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی دژە تیرۆر لە شاری ھەولێر بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە.

پێشتر چەندین جاریش لەلایەن حکومەتی ژاپۆنییەوە ناوبراو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی یاساییەکی تایبەت بە دژە تیرۆر لەم وڵاتە و دەسەڵاتی یاسایی پەیوەندیدار بەم بابەتە و نەبوونی بەڵگەی تەواو باوەڕ پێکراو چەندین جار دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کرداوە.

“دیندار زێباری” سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، دەربارەی ئەم کەیسە زیاتر وتی: پاش ئەوەی کۆسوکی سۆنیۆ کا بە رێگای مەلایەک کە لە ژاپۆنە بۆتە موسڵمان و لە رێگای ئەم مەلایەوە قەناعەتی پێھێنراوە کە بچێتە رەققە و کار لەگەڵ ئەمیرەکانی داعش بکات و تەرجەمەیان بۆ بکات.

هه‌روه‌ها ناوبراو پەیوەندی بە چەکدارانی چیچانی و ئەفغانییەوە کردووە و سەردانی ھەردوو وڵاتی کردووە. ھەروەھا سەردانی سوریاشی کردووە، بەڵام کە گەڕاوەتەوە لە ژاپۆن دانی بەوە نەناوە کە سەردانی رەققەی کردووە، بەڵام پاشان دەرکەوتووە کە سەردانی رەققەی کردووە.

زێباری ده‌شڵێت، لە کاتی رووماڵ کردنی پرێس کۆنفرانسێک لەبارەی پیشرەوییەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگەوە ئامادە بووە لە میحوەری خازر و دوو کەسیشی لەگەڵ بوو بێ ئەوەی مۆڵەت و ناسنامەی رێگا پێدراوی ھەبێت و نوێنەری ھیچ ئاژانسێک بێت، بەڵام گوایە وەک رۆژنامەنووسێکی فری لانس ئامادە بووە، لەکاتێکدا گومان لە چۆنیەتی ئامادەبوونی و بانگھێشت کردنی دەکرێ و رەزامەندی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی نییە بۆ ئامادەبوونی لەو پرێس کۆنفرانسانەدا.

لە کۆتاییدا دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ھەر سەبارەت بەم کەیسە حکومەتی ھەرێم لەلایەن خۆیەوە پەیوەندی کردووە بە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق و ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە ھاوڵاتییەکی ژاپۆنی بە گومانی تیرۆر دەستگیرکراوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ھەرجۆرە ھاوکارییەک لەگەل حکومەتی ژاپۆن.

Back to top button