سێ‌ وەزیری دیكەی كابینەی عادل عەبدولمەهدی متمانەیان پێبەخشرا

 

دوای ئەوەی بۆ جاری سێیەم عادل عەبدولمەهدی ناوی چەند كاندیدێكی بۆ پۆستی وەزارەتەكان بۆ پەرلەمانی عێراق نارد تا متمانەیان پێببەخشرێت, ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سێ وەزیری دیكەی كابینەی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی درا.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە وەزیرەكان كرد لە دانیشتنی پێنجشەممە ئامادە بن بۆ ئەوەی سوێندی دەستووری بخۆن.
هەریەك لە عەلی عەبدولئەمیر حەمدانی بۆ وەزیری رۆشنبیری، نوری ناتق حەمید بۆ وەزیری پلاندانان و قوسەی سوهەیل بۆ وەزیری خوێندنی باڵا دەنگیان پێدرا.
هەروەها بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە، بڕیارە وەزیری كارەبای حكومەت بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت بۆ لێپرسینەوە.

Back to top button