كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی بۆردومانكردنی خاكی كوردستان لە لایەن سوپای توركیا دەكات
دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا قەزای شنگاڵ و مەخمور و چەند ناوچەیەكی دیكەی سنوری نێوان باكور و باشوری كوردستان بۆردوومانكرد, گوتەبێژی رەسمی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی، مەحموود عەفیفی رایگەیاند، بۆردومانەكانی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر چەند خاڵێك لە “هەرێمی كوردستان” بە پێشێلكاری سەروەری خاكی عێراق هەژمار دەكرێن.
گوتیشی: ئەو پێشێلكاریانە ئیدانەكراوون و رەتدەكرێنەوە، جا هەر پاساوێك لە پشتیانەوە بێت. پێچەوانەی رێساكانی یاسای نێودەوڵەتی و دژی بنەمای مامەڵەی باشی دراوسێیەتین.
روونیشیكردەوە، چەندین جار لە كۆبوونەوە لوتكەییەكانی كۆمكاری عەرەبی، بە بڕیار ئیدانەی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق كراوە.
سەرچاوە: روسیاالیوم