پارتی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی راگه‌یاند

پارتی دیموكراتی كوردستان واده‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌كابینه‌ی هه‌شته‌م ڕوویاندا دووباره‌ نابنه‌وه‌، ده‌شڵێت: حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌ك پاكێج ده‌بن.

شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ (خـواكورك) ـی  راگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێكمان خستۆته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.

زراری زیاتر وتی: له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ نه‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام، له‌مانگی 1ی 2019 حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌یه‌ك پاكێج پێكده‌هێندرێن و زیاتر درێژه‌ ناكێشێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نۆیه‌م، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر به‌شداربوون و ده‌رچوون له‌ حكومه‌ت، خۆیان بڕیاریانداوه‌ ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌شێكی تریشیان ئه‌زمونێكیان وه‌رگرتووه‌، قازانجیان له‌كشانه‌وه‌یان له‌حكومه‌ت نه‌كردوه‌، بۆیه‌ ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌كابینه‌ی هه‌شته‌م ڕوویاندا، دووباره‌ نابنه‌وه‌”.

Back to top button