ئەگەر هەیە مۆبایل بنیاتی مێشكی منداڵ بگۆڕێت
توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە ئەو منداڵانەی زیاتر لە حەوت سەعات رۆژانە بە دیار شاشەی مۆبایل و یاری ڤیدیۆیی بەسەر دەبەن، دووچاری تەنكبوونەوەی پێشوەختەی توێكڵی مێشكیان دەبنەوە.
توێژینەوەكە كە لەلایەن پەیمانگەی تەندروستی نیشتیمانی ئەمەریكا پاڵپشتی دەكرێت و پلانی هەیە كە چاودێری گۆرانكارییەكانی مێشكی 11 هەزار رواڵ بۆ ماوەی 10 ساڵ بكرێت، بۆ زانینی چۆنیەتی كارتێكردنی شارەزایی و ئەزموونی منداڵی بۆ سەر مێشك، بە كردەنیش بەشێك لە ئەنجامەكانی سەرەتایی توێژینەوەكە بەردەست بووە.
ئەنجامەكان دوای پشكنینی مێشكی 4500 بەشداری توێژینەوەكە دەریان خستووە كە ئەو منداڵانەی رۆژانە زیاتر لە حەوت سەعات مۆبایل و یاری ڤیدیۆیی بەكار دێنن تەنكبوونەوەی زوو و پێشوەختەی توێكڵی مێشكیان تیادا دەركەوتووە.
توێژینەوەكە زیاتر گوتی، رەنگە ئەوە وا لێك بدرێتەوە كە جۆرێك بێت لە پێگەیشتن، كە ئەو حاڵەتە درەنگتر چاوەڕوانی دەركەوتنی دەكرێت، بەڵام جارێ زووە بڕیاری تەواوەتی بدرێت كە ئاخۆ ئەو گۆڕانكارییە بە تەواوەتی لەبەر ئەو هۆكارەیە یان شتێكی خراپە یان نا، چونكە ئەوە بە تەواوەتی نازاندرێت تا ئەنجامی توێژینەوەكە بە تەواوەتی دیار نەكەوێت.