کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگه‌ێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، ھەروەھا پلەی گەرماش دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك ئاسمان ھەور و تەم دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە کەرکووك ئاسمان تەم دەبێت، پاشان بۆ پەڵە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانباریت زیاتر دەبێت.

Back to top button