پارتی بۆ یه‌كێتی: ئه‌وشوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی لێ نه‌بیت مووچه‌ و بودجه‌شی لێنابێت

پاش ئه‌وه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د جارێكی تر هه‌ره‌شه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه‌، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وه‌ی داوایی ده‌كات جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ناو كابینه‌ی داهاتوو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌ نیوه‌ی كوردستان نابێت، چاودێرانی سیاسیش ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی یه‌كێتی به‌ بێ ئاگا له‌ دۆخی نوێی سیاسی ده‌زانن و پێیان وایه‌ یه‌كێتی تاوه‌كو ئێستا تێناگات كه‌ دۆخی سیاسی و قۆناغی سیاسی له‌ عێراق و كوردستان گۆڕاوه‌”.

هه‌ره‌شه‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د كه‌ ئێستا گشت میدیاكانی سه‌ر به‌یه‌كێتی بڵاویان كردۆته‌وه‌، به‌هه‌ره‌شه‌ی یه‌كێتی پێناسه‌ ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ر دا پارتی ده‌لێت، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ نه‌بێت، مووچه‌ و بودجه‌ی حكومه‌تیشی لێنابێت، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، یه‌كێتی له‌ ئاڵوگۆڕه‌كانی ناو پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وتاری پارتی تێناگات”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه‌ یه‌كێـتی تا ئه‌م چڕكه‌ له‌وه‌ بێ ئاگایه‌ كه‌ دۆخی سیاسی و قۆناغی ئێستای گۆره‌پانی سیاسی هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نیه‌ كه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د قسه‌ی پێده‌كات، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه‌، ئاڵوگۆڕه‌كانی پارتی و گوتاری سیاسی پارتی بۆ قۆناغی داهاتوو له‌كوردستاندا، هی ئەوە نیه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌هه‌مان ئاواز 27 ساڵی رابردوو ده‌ژه‌نێت، چونكه‌ ئێستا گوتاری پارتی و ئاڵوگۆڕی ناو پارتی قۆناغی نوێی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌، كه‌ به‌ره‌و دامه‌زراوه‌كردن و چه‌سپاندنی ده‌ستوورێكی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و چه‌ندان هه‌نگاوی تره‌، كه‌ پارتی ده‌یه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست بكات”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی كه‌ ئێستا له‌گوتاری پارتی دا هه‌یه‌، به‌ هه‌ره‌شه‌ و گوره‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ دوو ئیداره‌ی و بێ ده‌سه‌ڵات كردنی حكومه‌ت، هی ئه‌و قۆناغه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دوا بزمارە لە تابووتی یەکێتی”.

به‌دامه‌زراوه‌ كردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ده‌ستوورێكی دیموكراسی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یاسا سه‌روه‌ری له‌كوردستاندا به‌ هه‌ره‌شه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ستێت، بۆیه‌ پارتی به‌راشكاوانه‌ به‌یه‌كێـتی ده‌لێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌هه‌ر شوێنێك نه‌بوو، مووچه‌ و بودجه‌ش له‌م شوێنه‌دا نیه‌”.

Back to top button