دواين زانيارى له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان
له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندرا، هاتوه، كه خاڵی هاوبه‌شی زۆر له‌نێوان پارتی و گۆڕان هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”ڕۆژی ١٩-١٢-٢٠١٨ شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم، کۆبوونەوە.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی بەرپرسانە و بە ئومێدی کارکردنی هاوبەش بەڕێوەچوو، هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە پرۆسەی گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لە ڕوانگەی هەردوو شاند هەیە بۆ بەرنامەی کابینەی حکوومەت بە ئامانجی باشترکردنی بژێویی خەڵک و چاکسازیی ڕیشەیی لە هەموو بوارەکان، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه”کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە گرنگە بەرنامەیەکی تۆکمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەکانی شەفافیەت و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی حکوومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەکان و ئیدارەدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووشه”جەختیش کرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتیی هاوبەش بە میکانیزمی گونجاوی جێ بڕوای لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت، بنەمای سەرەکیی بێت.