NRT ئێوەش خۆتان ئاشکراکرد
بهمن کاك عبداللە
ئەوەی تۆزێك لە دونیایی سیاسەت تێ بفکرێت ، باش دەزانێت ، چەندین ساڵە هەندێ هێزی ئەقلیمی لەڕێگەی هەندێ حزب و ڕاگەیاندن و نوسەری قەڵەم فرۆش و سیاسیەوە ، دەستیان داوەتە هێرش و تۆمەت بەخشینەوە بۆ لێدان لە شکۆی بارزانی ، وەک تاکە سەرکردەو سومبولی مێژوو کردی سەر گۆڕەپانی نەتەوەیی ، بۆ ئەوەی میلەتی کورد خاوەنی سەرۆکێکی بەهێز نەبێت ، بۆ بڕیاری گرنگ لەچارەنوسی خۆی .
هەموو کورد دەزانێت ، دوای شەهید کردنی دکتۆر قاسملۆ و دەسگیر کردنی عبداللە ئۆجەلان و نەخۆش کەوتنی مام جلال ، ئیستا تاکە سەرۆک و سەرکردە لەساحەی سیاسی کوردستان و بەرەی جەنگ و مەحفەلی نێو دەوڵەتی تەنها بارزانی ە .
بارزانی لە دەساڵی ڕابردوو دا دبلۆماسیەتی کوردی بردۆتە ئاستێك ، لە هەزار ساڵی ڕابردووی کورد دا وێنەی نەبوە . بارزانی دۆزی کوردی گەیاندوەتە قۆناغێك ، کەلەترس و دڵە ڕاوکێ دەرچوەو گەڕانەوەشی بۆ دواوەنیە . بارزانی ناو و باسی دەوڵەتی کوردی بردۆتە سەر مێزی دەوڵەتانی زلهێزی دونیاو لەسەر ئاستی ناوچەکەو عێراق یش کردویەتی بەڕۆژەڤی ڕاگەیاندن و باسی گفتوگۆکانی نیوان کورد و عێراق و ئیران و تورکیا . بارزانی بەتەمەنی ۷٠ ساڵیەوە سەرکردایەتی پێشمەرگە دەکات لە بەهێزترین شەڕی ناوچەکە دژی دڕندەترین هێزی دونیا و سەرکەوتوش بوە تییدا. بارزانی ئەو سەرۆکەی کوردە کەدەوڵەتانی دونیاو ناوچەکە و عێراق دەزانن چ یاریەکی جوانی سیاسی دەکات و چۆن کوردی لەگەلێکی یاری پێکراوی ناوهاوکێشە سیاسیەکانەوە ، کردوەتە یاریزانیکی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار لە ناوچەکەدا .
بۆیە بەداخەوە ئەوەی دوژمنانی کورد نەبەشەڕ و نەبە دبلۆماسیەت و نەبە دانوستان و نەبەهێنانی داعش بۆکورد پێ یان نەکرا بەرامبەر بارزانی ، لەڕێگەی کورد و لەناو کورد نەوشیروان مستەفا و علی باپیر و هەندی خەلکی نێو یەکیتی و ڕاگەیاندن و نوسەری خۆفرۆشی و بەکرێ گیراو دەیکەن .
۲۳ حوزەیران پیلانی دوژمنانی کوردبوو دژی بارزانی ، هەر بۆیە دەیان ووت بابارزانی نەمێنێ و ئیمەش کاندیدمان نیە .
ئەی NRT تاکە کەناڵی ئەهلی و بێ لایەن ، ئەرێ ئیوە دەزانن بوون بەبەشێك لەو پیلانە دژی بارزانی و دۆزی کورد ، ئەری ئەو هەموو ڕاپۆرتە پڕ لە چەواشە کاری و درۆ و بوختانەی دژی بارزانی بەناوی ، چاودیری سیاسی نادیار و بەڵگەی نادیار و سەرچاوەی زانیاری نەزانراوە دژی بارزانی دەیکەن بۆچی و لەبەرچی ؟ بارزانی بەتەمەنی ۷٠ ساڵیەوە سەنگەر بەسەنگەر و ووڵات بەوڵات دەگەڕێت لە پێناو پاراستنی شەرەف و کەرامەت و مانی نەتەوەکەی و پاراستنی ئەوناوچە ئارامەی کەناوی کوردستانەوە و ئێوەو هاوپیشەکانتان تێیدا بەناوی ئازادیە وە دەڕشێنەوە .
ئەرێ بارزانی و حزبەکەی کەناڵەکەی ئێوەیان سوتان ؟ ئەرێ بارزانی و حزبەکەی تەقەیان لەشاسواری بەناو خاوەنی کەناڵەکەتان کرد ؟ ئەرێ بارزانی داهاتی سلێمانی و سنورەکانی و تەنکەرە نەوتەکانی دەخوا ؟
ئەی کوا پیشەی بونتان ، ئەری هەر لەکەناڵەکەی خۆتان ڕێبازی گۆڕان نەیوت ئاگام لەداهاتی نەوتە ، ئەرێ ئەوهەموو چاوپێکەوتنەی عیماد احمد و قوباد تاڵەبانیتان نەدیوە دەڵێن ئاگامان لە ورد و درشتی نەوت هەیە ، ئەی گویتان لە مەلابەختیار نەبوو ووتی ئەوەی گومانی لەداهاتی نەوت هەبێت دەبێت گومان لە عەقڵی بکرێت ؟؟ ئەی خێرە ئیستا بەس بارزانی ئاگای لێی هەیە ؟؟ ئەرێ سەرچاوەی زانیاری ئەو ڕاپۆرتەتان کێ بوو ؟ بۆ نەتان ووت ؟ ئەی بەڵگەکان کوا بۆ پیشانتان نەدا ، ئەرێ بەموقەدەساتتان کەس دەتوانی لە زۆنی سەوز بەبێ باڵی دەسڕۆیشتووی یەکیتی ،کۆمپانیایەکی پشقڵ فرۆشتن دابنێت ، نەك نەوت فرۆشتن ؟؟
دەس هەڵگرن لەم کارە قێزەون و دور لە ئەخلاقی کوردەواریتان ، نەوشیروان مستەفا و هاوبیرەکانی و ئیران و تورکیاو عێراقی سەدام حسین و مالکی و سونە و شیعە و داعش ، هیچیان بەرامبەر بارزانی خۆیان پێ ڕانەگیراو گورزی بارزانی توشی شکستی کەمەر شکینی کردوون ، بەئیوەی داماو بەرپرسە خاوەن پشکە ترسنۆکەکانی پشتتان هیچتان پێ ناکرێ .