پارتی گرێدراوی نیشتمانه بۆیه یه‌كێتی به‌پارچه‌كردن نیشتمان هه‌ره‌شه له‌پارتی ده‌كات

ئه‌مرۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی (فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د) له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌ره‌شی دوو ئیداره‌ی ده‌كات، ده‌لێت داواكاریه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی یه‌كێتی له پێكهێنانی حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت ناكات و حكومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نیوه‌ی كوردستان نابێت، ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی یه‌كێتی كه به‌دوا كارتی یه‌كێتی پێناسه ده‌كرێت كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوا خۆی دا هێنا”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د، نازم هەرکی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای ده‌كات”کە هۆکاری هەڕەشەکانی یەکێتی بە دوو ئیدارەیی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ”یەکێتی دەزانێت پارتی چەندە گرێدراوە بە بابەتە نیشتمانییەکانەوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی خوڵی پێشووی په‌رله‌مانی ده‌شلێـ”یەکێتی دەزانێت پارتی چەند گرێ‌دراو و پەیوەستە بە بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەکانەوە، هەروەها دەشزانێت هیچ کاتێک پارتی سازش لەسەر ئەو بابەتانە ناکات، هەر بۆیە هەمیشە لەو خاڵەوە پارتی گرتووە و ماوەیەکی درێژیشە ئەوەی بۆ چووەتە سەر و بەم شێوە تەهدیدانە هەوڵ دەدات پۆست بەدەست بهێنێت، بەجۆرێ لە قەبارەی کورسییەکانی زیاتر بێت”.
هه‌روه‌ها نازم هه‌ركی ده‌شلێـ” بابەتی دوو ئیدارەیی خەونی نەیارانی کوردستانە و لەو بابەتانەشدا پارتی قوربانی بەخۆی داوە، تاوەکوو ئەو خەونە جێبەجێ نەبێت”. گوتیشی: “یەکێتی باش دەزانێت ئەم جۆرە هەڕەشانە خەونی نەیارانی کوردە و بۆنی دوو ئیدارەیی لێ دێت، بەڵام ئەوان پێیان گرنگ نییە خەونی نەیارانی کورد جێبەجێ ببێت، بەڵکوو ئەوەی بۆیان گرنگە، وەرگرتنی پلە و پۆستە، سەلماندیشی کە بۆ پلە و پۆست هەڕەشە دەکات، هه‌روه‌ها هیواداره كه یەکێتی بە خۆیدا بچێتەوە و بە پێی قەبارەی خۆی مامەڵە بکات، ناشبێ گاڵتە بە دەنگی خەڵک بکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە خەڵک پارتی ویستووە بۆیە دەنگی پێ داوە”.