مووچه‌ى مانگى 10 و 11 و 12 ـی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته چه‌كى بانكی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌ياند، مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته چه‌ك و له داهاتوودا بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت.
به گوێره‌ى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه، كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى داراييه‌وه مانگانه راده‌گه‌يه‌ندرێت، له هه‌فته‌ى داهاتوودا كۆتايى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى (9) ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت.
مووچه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينان ده‌كرێته چه‌ك و به بێ پاشه‌كه‌وت كۆى گشتی مووچه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك تۆمار ده‌كرێت و وه‌ك چه‌كى بانكيى ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
تا ئێستا حكومه‌ت هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌باره‌ى واده‌ى پێدانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌يه به فه‌رمانبه‌ران نه‌داوه و فه‌رمانبه‌ران نازانن كه‌ى ئه‌و پاره‌يه وه‌رده‌گرنه‌وه كه له لاى حكومه‌ت كه‌ڵه‌كه بووه.
له نوێترين پێشهاتيشدا وه‌زاره‌تى دارايى داواى له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه خشته‌ى مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر يه‌كه‌وه ئاماده بكه‌ن.