به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌یان ده‌رفه‌تی كار راده‌گه‌یه‌نێت

خواكوڕك

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2/11/2016 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هاوكاری ریكخراوی ( GTZ)ی ئه‌لمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ جێ به‌جیكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی چاككردنی ریگاوبانه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، بۆ جێ به‌جێكردنی كاره‌كانیش پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاره‌ جا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوووی كاركردنی هه‌یه‌ سه‌ردانی به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر بكات كه‌ باره‌گایه‌كه‌ی ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر رێگای بنه‌سلاوه‌ی تازه‌.

 

 

 

ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه‌:

ئاگاداریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌

بابه‌ت /هه‌لی كار

به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولیر به‌هاوكاری ریكخراوی ( GTZ)ی ئه‌لمانی هه‌لده‌ستیت به‌ جی به‌جیكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی چاككردنی ریگاوبانه‌كان له‌ شاری هه‌ولیر
وه‌بۆ جی به‌جیكردنی كاره‌كانیش پیویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كریكاره‌ جا هه‌ر كه‌سیك ئاره‌زوووی كاركردنی هه‌یه‌
سه‌ردانی به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولیر بكات كه‌ باره‌گایه‌كه‌ی ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر ریگای بنه‌سلاوه‌ی تازه‌ وه‌فۆرمی كاركردن وه‌ربگریت كه‌ده‌ستكردن به‌ دانی فۆرمه‌كان له‌رۆژی2016/11/6ده‌ست پی ده‌كات له‌ كاتژمیر 8ی به‌یانی تاكو 4ی پاش نیوه‌رۆ وه‌رۆژانه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت

تیبینی:
1/ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌فۆرم وه‌رده‌گریت ده‌بیت ته‌مه‌نی له‌ سه‌رو 18سال بیت
2/كه‌م ده‌رامه‌ت بیت
3/له‌هه‌ر خیزانیك یه‌ك كه‌س بۆی هه‌یه‌ فۆرم پربكاته‌وه‌
4/كوردی دانیشتوی هه‌ریم بیت یان ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بیت یان ئاواره‌ی رۆژئاوابیت
5/كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی وفۆرمی بایعی هاوپیچ بكات له‌گه‌ل فۆرمه‌كه‌
6/بۆ عه‌ره‌ب وئاواره‌كانی رۆژئاوا كارتی ئیقامه‌ یان هه‌ویه‌ی یوئین یان پی بیت
7/رۆژانه‌ی كاركردن بۆ كریكار 25هه‌زار دیناره‌ وه‌بۆ وه‌ستا 40هه‌زار دیناره‌

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2016/11/2

Back to top button