پەكەكە رازیە رۆژئاوا رادەستی توركیا بكات تەنها پێشمەرگە نەگەرێتەوە, ئەمریكا هەڵوێستی وەرگرت هێزەكانی كشاندەوە
دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی ئەمریكا پێشمەرگەی رۆژ بۆ سازدانی گفتوگۆی گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ یەپەگە چوونە رۆژئاوای كوردستان, دوای رازی نەبوونی پەكەكە ئەمریكا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە ئەمریكا هەڵوێستی وەرگرت بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان دەركرد.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) پاڵپشت بە هەواڵێكی ڕۆژنامەی “ۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی, ئەمریكا دوای رێگری پەكەكە لە گەڕانەوەی پێشمەرگە هۆشداری داگیركردنی رۆژئاوای كوردستانی لە لایەن توركیا بە پەكەكە داوە, هەروەها پێیانیانی راگەیاندووە كە ئەگەر رازی نەبن رۆژئاوا بە جێدێهێلن و پشتگیری یەپەگە كۆتا پێدەهێنن.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك لە ناوچەی رمێلان و ناوچە سنوریەكانی نێوان رۆژئاواو باكوری كوردستان لە ئێستادا سوپای ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا، بكشێتەوە.
شایەنی باسە, ئەمریكا و توركیا و وڵاتانی دیكەی هەرێمی، بەنیازن (هێزی بژارە – قوات النخبە)ی سەر بە (رەوتی ئەلغەدی سووریا) كە ئەحمەد جەربا سەرۆكایەتی دەكات و لە (عەرەب، كورد و توركمان) پێكهاتووە، بۆ ناوچەكانی (منبج، گرێ سپی و سەرێ كانی) لەسەر سنووری نێوان سووریا و توركیا بگوازێتەوە. هەروەها هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاواش لە ناوچە كوردییەكان لە جێگەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ چەند ناوچەیەكی دیكە بگوازێتەوە.