سیسی خراپترین دیكتاتۆری دوونیایە

 

 

دوای عبدالفەتاح سیسی سەرۆکی مسر لە سالی ۲۰۱٤ لە ڕێگای کودەتای سەربازی لە مسر دەسەڵاتی گرتەدەست لەئێستادا لە ڕێگای سەربازی لەهەولی گۆڕینی سەرجەم جومگەکانی وڵات دەدات لە بەرژەوەندی خۆی، ڕۆژنامەیەکی جیهانیش بە خاپترین دیکتاتۆر ناوی دەبات.

گۆڤاری فۆرن پۆلیسی توێژینەوەیەكی لەسەر خراپترین دیكتاتۆری دەسەڵاتداری میسری بڵاوكردۆتەوەو عەبدولفەتاح سیسی بە خراپتر لە موبارەك ناودێر كردووە

تویژینەوەكە لەلایەن ستیڤن كوك ئامادەكراوە كە ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندیەكانی ئەمریكایەو تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە سیسی موبارەك نیە،بگرە زۆر لەو خراپترە

توێژەرە ئەمریكیەكە بەراوردی خراپی دۆخی سیاسی وئابوری و كۆمەڵایەتی میسری لەو دوو سەردەمە كردووە و تێیدا ڕون. دەبێتەوە سەردەمی موبارەك دۆخەكە خراپ و سەردەمی سیسی زۆر خراپتر بووە

Back to top button