لە کۆنگرێس دژ بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا هاتنەدەنگ

 

دوی ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئێمە بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریاین، داعش نەماوە بۆ یە هێزەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە، دوای پەیامەکەی ترەمپ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەستکراوە بە کێشانەوەی فەرمانبەر و هێزەکانی سەربە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی لە سوریا، لە بەرامبەردا سەرۆكی ليژنه‌ى كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا ئێد رۆیس، ئیدانەی توندی بڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكاى لە سوریا كرد.

له‌ پێگه‌ى ره‌سمى خۆى ئێد رۆیس  هه‌ڵوێستى له‌ باره‌ى بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا ده‌ربڕى و گوتى: پێویستە سوود لە ئەزمونەكانی رابردوو وەرگرین و هەڵەكانمان دووبارە نەكەینەوە.

دوێنێ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيپێكرد.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، پێنتاگۆن رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه‌.

دانا دبليو وايت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: ده‌ستكراوه‌ به‌ پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازان بۆ نيشتمانه‌كه‌يان و به‌و جۆره‌ هه‌نگاو ده‌نێين بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژى داعش.

روونيشيكرده‌وه‌، بۆ پاراستنى گيانى هێزه‌كان و سه‌لامه‌تييان ورده‌كارى زياتر بڵاو ناكه‌ينه‌وه‌.

له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شياندا، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا فه‌رمانده‌ باڵاكانى هه‌سه‌ده‌يان له‌ بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

روانگه‌كه‌ له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكرد‌، بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته‌ شۆك بۆ فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌.

هه‌روه‌ها رايگه‌ياند‌، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا زۆر جياواز و ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ بڕيارى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى كه‌ له‌ 48 كاتژمێرى رابردوودا گه‌ياندبوويه‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌.

به‌ گوێره‌ى روانگه‌ى سووريا، بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره‌ له‌ پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئه‌و بڕياره‌ له‌ كاتێكدايه‌، هێزه‌كانى توركيا له‌ سه‌ر سنوور و له‌ سنوورى هه‌ردوو رووبارى ديجله‌ و فورات و نزيكى منبج كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ نيازى هێرشكردنن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به‌ توركيا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ به‌شداريكردن له‌و هێرشه‌ توركيا ده‌يكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده‌.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى، لينزى گراهام رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا كورد ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

ئه‌و سيناتۆره‌ گوتيشى: داعش له‌ سووريا له‌ ناو نه‌چووه‌.

Back to top button