لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، ناتانیاهۆ ڕایدەگەیێنێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا حزبوڵا لەناودەبەین

 

جارێكی دیكە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ هەڕەشەی لە میلیشیاكانی حزبوڵای لوبنانی كردو دڵنیایی دا لەوەی لە كاتێكی دیاری نەكراو گورزی كاریگەریان لێدەدەن

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا كە مۆساد زانیاری لایە كە حزبوڵا خاوەنی موشەكی دورهاوێژ و چەكی پێشكەوتوەو لێ ناگەرێن ئەو چەكانە لەدەستیان بمێنێت چونكە ئەوە هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل

ناتانیاهۆ هیچ ڕونكردنەوەو زانیاری لەسەر كات و شێوازی هێرشەكە ڕانەگەیاند تەنها وتی ئەمریكا وەك دۆستی ئیسرائیل لەو هێرشانە ڕۆڵی كارای دەبێت

Back to top button