كۆنگرێس دژی سعودیە یاسایەك دادەڕێژێت

 

ئیدارەی ترەمپ لە كارنامەو پلانیدا بوو بۆ مەبەستی دابینكردنی وزە،چەند وێستگەیەكی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سعودیە دروست بكات تا ئەو وڵاتە بتوانێت لە بواری دابینكردنی وزە كەڵكی لێوەربگرێت
بەڵام ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكی لە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان دژی ئەو هەنگاوە وەستانەتەوەو لە ئێستادا خەریكی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەكن كە ڕێگرە لە وەها هەنگاوێك
یاساكەش بە ناوی (نابێت سعودیە ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی)ە

چاودێرانی ڕەوشی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا پێیان وایە هۆكاری ئەو هەڵوێستەی كۆنگرێسی ئەمریكی بۆ كەیسی كوشتنی ڕۆژنامەنوس خاشقجی دەگەڕێتەوە

Back to top button