حكوومەتی داهاتووی كوردستان ڕێگر دەبێت لە خیانەتێكی تر
ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، نابێ تەنیا بۆ حكوومەت پشتگیری لە باشبوونی مووچە بكرێت، بەڵكو حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ڕێگری بكات لە خیانەتی نیشتمانی.
ئەمڕۆ پێنج شەممه ئەردەڵان نوورەدین ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، نابێت حكوومەتی داهاتووی كوردستان تەنیا پابەند بێت بەپەیداكردنی مووچەی هاووڵاتییان.
ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرای كردووە، پێویستە حكوومەتی داهاتوو خزمەتگوزاری گشت لایەنەكانی ژیان دابین بكات و رێگر بێت لە دووبارەبوونەوەی هەر خیانەتێكی تریش.ئاماژەی داوە، ئەركی حكوومەتی داهاتووی كوردستان قورسە و پێویستی بەپشتگیریی هاووڵاتییان دەبێت، چونكە تەنیا پشتگیری كاتی هەڵبژاردنەكان بەس نابێت بۆ سەركەوتن، بەڵكو پشتگیری و هاوئاهەنگی بەردەوام پێویستە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن نموونەی بە مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هێناوەتەوە كاتێك خۆی كاندید كردووە و چالاكییە خزمەتگوزارییەكانی دەژمارد لە بیمەی تەندروستی و رێگەوبان و خوشگوزەرانی خەڵك