سروە عەبدولواحید بۆ كەناڵێكی نزیك لە مالیكی پێشمەرگە میلیشیایە

خواكوڕك
لەدیمانەیەك دا لەگەڵ كەناڵێكی نزیك لە مالیكی سروە عەبدولواحید ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان و خوشكی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەن كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی و كوردی لە كوردستان دەلێت، ئەمە مزایەدە نیە كە من دەیلێم، بەڵكو ئەمە شانازیە، من شانازی دەكەم بەعێراقێكی یەكپارچەی عەرەبی.
 
لە دیمانەیەكی دا كە لەگەڵ كەناڵی ئافاقی سەر بە مالیكی ئەنجامی داوە هێرشی تووند دەكاتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و كورد و پێشمەرگە و دەلێت من شانازی دەكەم كە عێراقیم، دەلێت ئەمەش دروشم نیە بەڵكو ئەمە شانازیە.
 
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان دەلێت، حەزی ئێمە ئەوەیە لە پەرلەمانی عێراق كوتلەیەكی زۆرینە پێك بهێنن حكومەتی زۆرینە لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بكەین، دەشلێت پرۆژە بۆ ئەو ئامانجە سیاسیە دەردەكەین، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر مالیكی و كوتلەكەی لەپەرلەمانی عێراق ئەو ئامانجەیان هەبوو كە زۆرینەیەك لەپەرلەمانی عێراق درەست بكەن و تەواوی پێكهاتەكانی عێراق پەراوێزبخەن.
 
شایانی باسە ماوەیەكە هەندێك ئەندام پەرلەمانتاری ناو فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان لەبەغدا لەكەناڵەكانی مالیكیەوە رەخنەی تووند لە كوردستان دەگرن لەژێر ناوی دژایەتی پارتی دا.
Back to top button