ئه‌یوب عه‌لی و بلند عه‌بدولڵا به‌یه‌كه‌وه‌ هاورێ ئاشقم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

پاش دابرانێكی درێژ هونه‌رمه‌ند بلند عه‌بدولڵا له‌گه‌ڵ ئه‌یوب عه‌لی دوێتێكی بڵاو كرده‌وه‌”.

وه‌ك له‌ 30 چركه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا، ئه‌یوب عه‌لی و بلند ئیبراهیم به‌رهه‌مێكی ناوازه‌یان به‌ناوی هاورێ ئاشقم بڵاو به‌رهه‌م هێناوه‌، بلند ئیبراهیم ده‌لێت سه‌رباری جیاوازی ستایلمان به‌ڵام به‌رهه‌مێكی ناوازه‌مان پێشكه‌ش به‌ هاوادارانمان كردووه‌”.

ئه‌یوب عه‌لی هونه‌رمه‌ندی دیار له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌لێت، جیاوازی ستایلمان له‌گه‌ل بلند زۆره‌، به‌ڵام بلند هاورێیه‌كی زۆر نزیكی منه‌ و حه‌زم كرد به‌رهه‌مێكی زۆر جیاواز ئه‌نجام بده‌ین به‌یه‌كه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ئه‌یوب عه‌لی ده‌لێت، پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی رووداو راسته‌وخۆ له‌ ئه‌كاونتی من له‌ تۆڕه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌”.

 

Back to top button