سهرۆك بارزانی پهیامێكی لهسهر رۆژئاوایی كوردستان بڵاو كردهوه
ماڵپهری تایبهتی سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرۆك بارزانی بڵاو كردهوه له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی رایگهیاندووه”ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەم دوایەی سووریا و بە تایبەت بارودۆخی گەلی كورد لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانین. پێشتریش لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژئاوا دروست بووە، تێبینی و نیگەرانیی خۆمان ڕاگەیاندووە و نەدەبوا بەم حاڵەتەی ئێستا بگات”.
ههر له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی ههروهها راشی گهیاندووه”ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاووڵاتیانی كوردی سووریا لە ژیانی ئاوارەییدا دەژیین و پەلاماری تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی نالەباری سیاسی و هەڕەشەكانی تر لە ساڵانی ڕابردوو، خەڵكی كوردی لە سووریا زۆر ئازار داوە، و هێشتا شەڕی داعشیش تەواو نەبووە.
ههر له پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی راشی گهیاندووه”هیوادارم ڕووداوەكانی ئەم دواییە و پێشهاتە تازەكان، نەبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی و شەڕ پەرە بستێنێت و، چیتر هاووڵاتیان و گەلی كورد لە سووریا ئازار و نەهامەتیی زیاتر نەبینن.
دهقی پهیامهكه…
پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەم دوایەی سووریا و بە تایبەت بارودۆخی گەلی كورد لەو وڵاتە جێگەی نیگەرانین. پێشتریش لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا و ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژئاوا دروست بووە، تێبینی و نیگەرانیی خۆمان ڕاگەیاندووە و نەدەبوا بەم حاڵەتەی ئێستا بگات.
ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاووڵاتیانی كوردی سووریا لە ژیانی ئاوارەییدا دەژیین و پەلاماری تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی نالەباری سیاسی و هەڕەشەكانی تر لە ساڵانی ڕابردوو، خەڵكی كوردی لە سووریا زۆر ئازار داوە، و هێشتا شەڕی داعشیش تەواو نەبووە.
هیوادارم ڕووداوەكانی ئەم دواییە و پێشهاتە تازەكان، نەبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی و شەڕ پەرە بستێنێت و، چیتر هاووڵاتیان و گەلی كورد لە سووریا ئازار و نەهامەتیی زیاتر نەبینن.
مسعود بارزانی
20ـی 12ـی 2018