ئەمریكا تا ماوەی سێ مانگی دیكە، عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشیوە.

 

دوای ئەوەی ئەمەریكا بەشی دووەمی سزاكانی سەر ئێرانی سەپاند و 45 رۆژ مۆڵەتی دا بە عێراق كە بایكۆتی گاز و كارەبای ئێران بكات، بەڵام ئێستا كەو ئەو وادەیە تەواو بووە، ئەمەریكا بڕیاری داوە تا سێ مانگی دیكە عێراق ببەخشێت لە سزاكانی سەرئێران
سەرچاوەیەك لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ئاشكراكردووە، شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی واشنتنی كردووە و لەوێ ئەمەریكییەكانیان قایل كردووە، بەغدا بتوانێت بۆ ماوەی 90 رۆژی دیكە گاز و كارەبا لە ئێران بكڕێت.

عێراق رۆژانە 28 ملیۆن مەتر سێجا گاز و یەك هەزار و 300 مێگاوات كارەبا لە ئێران دەكڕێت، بەمەش لە ئەگەری پچڕانی تەواوی پەیوەندییەكان، عێراق دووچاری كەمی كارەبا و وزە دەبێتەوە.

لە ئایاری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران كشایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانی دا.

سەرچاوە: ئەلمۆنیتەر

Back to top button