رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت

 

بە بۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (عیسای كوڕی مەریەم)، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممەی داهاتوو، 25ی كانوونی یەكەم/ دیسەمبەری 2018ی كردە پشووی فەرمی.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەت بە وێبسایتی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە:” وێڕای پیرۆزبایی كردن لە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی لە كوردستان، رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە 2018/12/25 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی گوتەبێژی حكوومەتدا هاتووە: “هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانە و یەكبوونی نیشتیمانی”.

Back to top button