ئەنجوومەنی وەزیران نوسراوێكی ساختە بە ناوی حكومەت بڵاو كراوەتەوە, سەر لەبەری نوسراوەكە رەتدەكەینەوە

ئەنجوومەنی وەزیران نوسراوێكی ساختە بڵاو كراوەتەوە, سەر لەبەری نوسراوەكە رەتدەكەینەوە

دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی نوسراوێك بڵاوكرایەوە كە ئاماژە بە ناوی ژمارەیەك هونەرمەند و رۆژنامەنووس و كەسایەتی دیكە درابوو گوایە بۆ كڕێنی خانوو هاوكاریان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە, لە بەرامبەردا حكومەت لە راوونكردنەوەیەك سەر لەبەری هەوالًەكە رەتدەكاتەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ماوەیەكە هەندێك لە پەیج و ئەكاوەنتەكانی سۆشیاڵ میدیا لیستێكیان بە ناوی ژمارەیەك نووسەر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند بڵاوكردووەتەوە گوایە بۆ كڕینی خانوو هاوكارییان كراوه و لە پارەی حكومەت بە سەتان هەزار دۆلاریان دراوەتێ‌!

بە هەموو شێوەیەك ڕەتیدەكەینەوە و هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە سەرلەبەری هەواڵەكە و ئەو لیستە بە تەواوی دروستكراو و هەڵبەستراوە و بە هیچ شێوەیەك ڕاست نییه، بەڵكوو مەبەست و مەرامێكی نادیاری له ‌پشتە‌. هەر كەسێكیش بەڵگەیەكی لەسەر هەیە، با بڵاوی بكاتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
20/12/2018

Back to top button