لەبەر ئەم ھۆکارانە خۆت زۆر برسی مەکە

یەکێک لەو ھەڵانەی کە زۆربەمان پێمان وایە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەسوودە، نەخواردنی خۆراکە و خۆ برسیکردنە، چونکە وا بیر دەکەینەوە  تا کەمتر بخۆین، زیاتر کێشمان دادەبەزێ، بەڵام ئەم ڕێکارە ھەڵەیە.

توێژینەوە زانستییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ڕێکارە جگە لەوەی سوودی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش نییە، بەڵکوو زیانیشی ھەیە، چوونکە برسیەتیی زۆر دەبێتە ھۆی دابەزینی ھۆڕمۆنی (سرۆتۆنین) لە خوێندا، کە ئەنجامەکەی تووشبوونە بە نەخۆشیی خەمۆکی، سترێس، تووڕەبوونی زۆر و دڵەڕاوکێ.

بۆیە لەمەودوا ئەگەر بڕیاری دابەزاندنی کێشی لەشت دا، خۆت زۆر برسی مەکە و کەم کەم خواردن بخۆ و مەھێڵە بۆ کاتێکی زۆر گەدەت بەتاڵ بێت.

Back to top button