فێرگسۆن ئه‌م راهێنه‌ره‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستنیشان كردووه .. وێنه‌كه‌ی ببینه بزانه كێیه
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سۆڵسكایه‌ر ئه‌ركی مان یونایتدی وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانی یانه‌كه به‌دوای راهێنه‌ری دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، رۆژنامه‌یه‌كی بریتانیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له لایه‌ن فێرگسۆنه‌وه راهێنه‌رێك بۆ جێنشینی مۆرینهۆ به‌ربژێر كراوه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌لێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه كردووه ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی هه‌میشه‌یی مۆرینهۆ بگوازنه‌وه.
فێرگسۆن دوای 27 ساڵ كاركردن له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له 2013 وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی شه‌یتانه سووره‌كان راگه‌یاند، له دوای ئه‌و هه‌ریه‌ك له داڤید مۆیس، لویس ڤان گال و خۆزێ مۆرینهۆ شوێنیان گرته‌وه، به‌ڵام هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی ببنه شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاوی فێرگسۆن.
مۆرینهۆ 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له راهێنه‌رایه‌تی مان یونایتد دوورخرایه‌وه، له كاتێكدا ئێستا مان یونایتد به کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت، دوای تێپەڕبوونی 17 گەڕ تووشی پێنج دۆڕان بووە، کە لەوەتەی ساڵی 1991وە یەکەمجارە مانچێستەر یونایتد لە دەستپێکی وەرز ئەوەندە خراپ بێت.
مۆرینهۆ لەگەڵ مان یونایتد 144 یاریی ئەنجام دا، 84 بردنەوە و 31 بەرامبەربونوی بەدەستهێنا و 29 یاریی دۆڕاند، لە ماوەی سێ ساڵدا خۆزێ سێ نازناوی لەگەڵ رێد دێڤڵز بەدەستهێنا، ساڵی رابردوو بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و جامی خولی ئینگلیزی و دوو ساڵ لەمەوبەریش قەڵخانی خێرخوازیی ئینگڵاندی بەدەستهێنا.