کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگه‌یێندرا .. لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان بەفر دەبارێت

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگادا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتی ئێوارەدا.

ئاسمانی سلێمانی و دھۆ; هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران و بەفر لە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگادا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتی ئێوارەدا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

     

 

Back to top button