ئەبوبكری بەغدادی بۆ چەكدارەكانی هێرش بكەنە سەر سعودیا و توركیا
خواكوڕك
ئەبوبكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی چەكدارانی داعش، لە تۆمارێكی دەنگی دا داوا لە چەكدارانی دەكات هێرش بكەنە سەر دەوڵەتی سعودیا و توركیا، لە تۆمارە دەنگیەكەدا، كە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردۆتەوە كە 30 دەقەیەك قسە دەكات و باسی ڕۆڵی تورکیای لە شەڕی مووسڵ کردووە و داوای لە چەکدارانی کردووە، هێرش بکەنە سەر تورکیا و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی ئەوەی تورکیا لەناو عێراق و سووریا شەڕیان لە دژ دەکات، ئەوان شەڕ بۆ ناو خاکی تورکیا بگوازنەوە. دەشڵێت: “شەڕی مووسڵ شەڕێکی گشتییە و جیهادێکی گەورەیە”.
هەروەها لە تۆمارە دەنگیەكەی دا كە میدیاكانی عێراق نزیك لە مالیكی بڵاویان كردۆتەوە، سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داواش لە خەڵکی مووسڵ دەکات، شەڕ لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن کە ئەو بە “دوژمنانی خوا” وەسفی کردووە”.
هەروەها لەتۆمارە دەنگیەكەدا بەغدادی هێرشی تووند دەكاتە سەر سعودیا و داوا لە چەكدارانی دەكات هێرش بكەنە سەر پێگەكانی سعودیا.