ئه‌نه‌كه‌سێ: داوا ده‌كات به‌په‌له هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ده‌ربازی رۆژئاوای كوردستان بن
پاش بریاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، حزبه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان هۆشداری تووند ده‌ده‌ن له دۆخی رۆژئاوایی كوردستان و داوا ده‌كه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه رۆژ ده‌ربازی رۆژئاوایی كوردستان بن، چونكه پێیان وایه له‌پاش پاشه‌كشه‌ی هێزی ئه‌مریكا بۆشایه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێت كه مه‌ترسیداره”.
مه‌ترسی ئه‌گه‌ری هێرش كردنه سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان، له‌پاش پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا حزبه‌كانی رۆژئاوایی كوردستانی خستۆته حاڵه‌تی ئاماده باشی و هۆشداری ده‌ده‌ن داوا ده‌كه‌ن” پەیەدە هاوکاربێ و رێگەنەدات دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی بڕوات، دەبێ رێگەبدات پێشمەرگەی لەشکری رۆژ بگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان، تاوەکو هەڕەشەی تورکیا بەهۆی بوونی یەپەگەوە لەسەر رۆژئاوا نەمێنێ”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه رۆژی چوارشه‌ممه 19ی 12ی 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاری دا هێزه‌كانی له سوریادا بكشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا چ له‌ناو ئه‌مریكا چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه”.