ئه‌ردۆگان كاتی هێرشی سه‌ر رۆژئاوایی كوردستانی راگه‌یاند
ئه‌مرۆ 21ی 12ی 2018 له میانی مه‌راسمێكی خه‌ڵاتكردنی 500 گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری توركیا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد له وتاره‌كه‌دا ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند” كه ئۆپراسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات “رۆژئاوایی كوردستان” بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گرین، كه بریار بوو ده‌ستی پێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمه چاومان نه‌بڕیوه‌ته خاكی سووریا، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان روونه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی له سووریاوه بكرێنه سه‌ر ئێمه”.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئاسایشی ناوچه‌كه بۆ توركیا گرنگه و گوتی “لای ئێمه بنه‌ما ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی چ له‌گه‌ڵ رووسیا چ له‌گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه ده‌ینێین، له پێناو هێنانه‌دی ئاسایشه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”عەرەب و کورد و تورکمان ئەوەی دڵسۆزن، هەمووی چی دەڵێن؟ دەڵێن با تورکیا بێت، بۆ؟ چونکە بڕوایان بەتورکیا هەیە، متمانەیان بەتورکیا هەیە، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه” كه كاری گێڕانه‌وه‌ی ئارامیان بۆ سووریا له ئه‌ستۆ گرتووه و گوتی “لە ئەنجامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەماندا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ ئەمەی پێ گوتین؛ ئێوە ئێرە لە داعش پاک دەکەنەوە؟ ئێمە پاکمان کردەوە، لەمەودواش پاکی دەکەینەوە”.
ئه‌ردۆگانی هه‌روه‌ها باسی په‌یوه‌ندی خۆی و تره‌مپ كردووه، راشی گه‌یاند”ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ بەڕێز ترەمپ ئەنجامم دا، ھاوکات گفتوگۆیەکانی یەکینەکانی دیپلۆماسی و ئەمنیمان، ھەروەھا لێدوانەکانی لایەنی ئەمریکی، ئاراستەی ئەوەی کردین کە بۆ ماوەیەک چاوەڕێ بکەین، بەدڵنیاییە چاوەروانییەکی بێ کۆتا نابێت. لە چەند مانگی داھاتوودا جۆرە جموجۆڵێک ئەنجام دەدرێ کە تێیدا چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە و ھەمیش پاشماوەکانی داعش لە خاکی سووریا لەناو دەبرێ. پێویستە ئەوە بزانرێت”.