حه‌بی ڕێگری‌کردن لە منداڵبوون ئه‌گه‌ری تووشبوونی بە جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی تازه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌رده‌وام حه‌بی رێگریکردن لە منداڵبوون ده‌خۆن، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه کە ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ هه‌یه.
ماڵپه‌ری (جۆرنال میدلینك) نووسیویه‌تی: “ئه‌و حه‌بانه‌ی كه تایبه‌تن به قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵبوون كاریگه‌رییه‌كی نیگه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌تان، به جۆرێك ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ر تووشبوون جه‌ڵته‌ی مێشك، چونكه ئه‌و جۆره حه‌بانه ده‌بێته هۆی داخرانی ده‌ماره‌كان به‌مه‌ش جه‌ڵته‌ی مێشك دروست دروست ده‌بێت”.
رۆژنامه‌كه ڕوونیشی کردووەتەوە، حه‌به‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵبوون به هه‌موو جۆرێكییه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جۆره‌ی كه كاریگه‌رییه‌كی له هه‌مووان زیاتره ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان له رێگه‌ی ده‌میان ده‌یخۆن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یە وه‌كو رۆژنامه‌كه باسی لێوه كردووه، له زانكۆی( لیولا) له ویلایه‌تی شیگاكۆ ئه‌نجامدراوه.