کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە، لە کەرکووکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت.

Click to enlarge image 1.jpg            

Back to top button