پشووی سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا

گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی سەری ساڵی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٨، سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەپێی یاساکانی تایبەت بە پشوو لە هەرێمی کوردستان، تەنیا ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ١ی ١ی ٢٠١٩ لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت.

پێشتریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٨ی وەک پشووی فەرمی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕاگەیاندبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی عێراقی فیدرال، پشووی سەری ساڵی بە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ١٢ی ٢٠١٨ و ١ی ١ی ٢٠١٩ دیاری کردووە.

 

Back to top button