نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ڕەئووف حەسەن ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕەئووف حەسەن، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی 12، نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: “بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر مامۆستا ڕەئووف حەسەنەوە، سەرخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم، خوای گەورە سەبووریی ھەموو لایەک بدات”.

سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا دەڵێت: خزمەت و بەرھەمەکانی مامۆستا ڕەئووف حەسەن بۆ ھەمیشە یادی ئەو بە زیندوویی دەھێڵنەوە، دوێنێ هه‌ینی، ڕەئووف حەسەن، چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

Back to top button