سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی ڕەئووف حەسەن دەکات

بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان، ڕەئووف حەسەن، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن
بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەک بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٢٢ـی١٢ـی٢٠١٨

Back to top button