ئاسایشی یەکێتی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی سەر بە پەکەکە دەستگیر ده‌كات

ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، لە دوێنێ هەینی ٢١ی ١٢ی ٢٠١٨ەوە تاوەکوو ئێستا، ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە، به‌پێی زانیاریه‌كانی (خـواكورك) هەریەك لە (بەرهەم لەتیف)، پەیامنێری ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز)ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و (دەریا دەنیز، ژینا ئیسماعیل و دەریا ئەبوبەکر)، ڕۆژنامەنووسانی سەر بە کۆمپانیایەک بە ناوی (کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی)، لەنێو دەستگیرکراوانن و تاوەکوو ئێستاش ئاسایشی یەکێتی ئازادی نەکردوون.

دوێنێ هەینی 21ـی 12ـ 2018، بریار بوو خۆپیشاندان لە شەقامی (سالم)ی شاری سلێمانی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە ئەنجام بدرێت، هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان دەستگیر کرد کە ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز)ی پەکەکە بانگەشەی دەستگیرکردنی ٩٧ کەس لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە دەکات کە چوار لە دەستگیرکراوەکان ڕۆژنامەنووسن.

Back to top button