رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ئازادترین و ئارامترین شاره
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران( UNHCR ) ستایشی میواندۆستی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ده‌كات، به شارێكی ئارام و میوان دۆست پێناسه‌ی ده‌كات”.
گرته ڤیدیۆكه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه، جیهانییه، باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان 120 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری و 600 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌بی عێراقی له خۆی گرتووه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه هه‌ولێر پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دونیا ژیان و كاركردنی ئاواره‌كان ئازاد كراوه، به ئازادی تێیدا ده‌ژین”.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باس له دكتۆرێكی سوری به‌ناوی محه‌مه‌د عیسا ده‌كات، كه وه‌ك نموونه هێناویهتهیهوه، بۆ ئازادی له‌م شاره ده‌لێت، دوای ئاواره بوونی بۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه و كاری پزیشكی خۆی ده‌كات، له گرته ڤیدیۆكه‌شدا، پارێزگاری ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ رێکخراوەکە، رایگەیاندووە، ئاوارە و پەنابەرەکان بیرۆکەی نوێیان ھێناوەتە ناو ھەولێر و بوونەتە بەشێک لە ھۆکارەکانی گەشەسەندنی ئەو شارە”.
هه‌ر له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه، باس له ئازادی شاری هه‌ولێر ده‌كات و ده‌لێت، ئاواره‌كان له‌هه‌ولێر هه‌ست به ئارامی و دڵنیای ده‌كه‌ن، به ماڵێكی ئارامی خۆیان ده‌زانن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یی ئه‌وه‌یه كه ئارامی هه‌ولێر و ئازادیه‌كه‌ی، بۆته جێگای سه‌رسورمانی دونیا”.