دواین زانیاری له‌باره‌ی بایكۆتی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق
ئه‌مرۆ شه‌ممه ف22ی 12ی 2018 فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه له ده‌نگدانی په‌رله‌مان ده‌گرن كه تێیدا ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری بۆ ئه‌ندامیه‌تی له دادگای ته‌میزی فیدراڵی هه‌ڵبژێردرا، كه هیچ كاندیدێكی كوردی تێدا نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد كه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه بكه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌و پێنج كاندیده‌ی كه هه‌ڵبژێردران بۆ دادگایی ته‌میزی فیدراڵی، دوانیان، ته‌مه‌نی یاسایی خۆیان تێپه‌راندووه، كه ته‌مه‌نی هه‌ردووكیان له 1951 و 1952 دابوو، به‌مه‌ش هه‌ردوو دادوه‌ر رێگا پێدراو نین، له‌رووی یاساییه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، كاندیده‌كه‌ی كورد مه‌رجه‌كانی تێدابوو، ته‌مه‌نیشی یاساییه، بۆیه ئه‌وان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”كاندیدی خۆمان له دادوه‌ره‌كانى دادگاكانى نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام پشتگوێ خران، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كرێز بن، دووپاتیشی كرده‌وه، كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌ده‌ركردنى كورد له نوێنه‌رایتی كردن له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر پێنج دادوه‌ر دا، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی فراكسیۆنی كوردستانیه‌كانی لێكهوتهوه، ئه‌و دادوه‌رانه‌ی هه‌ڵبژێردران بریتی بوون له”نو‌عمان كه‌ریم ئه‌حمه‌د، كازم عه‌باس حه‌بیب، محه‌ممه‌د قاسم محه‌ممه‌د، محه‌ممه‌د عه‌بد عه‌لى شه‌دهان و حه‌سه‌ن فوئاد مونعم.