پارتی قسەی كۆتای بە عەلی باپیر گوتووە

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە پارتی دیموكراتی كورستان لەرێگای ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دا قسەی كۆتای بە عەلی باپیر گوتووە دەلێت لەناو دیداری میردا بە عەلی باپیری گوت، كە هیچ كاتێك نیە لە بەرنامەی بارزانی بۆ دیدار لەگەڵ تۆ بۆیە ئەستەمە بتوانین لەبەرنامەكانی بارزانی كات بۆ تۆ دیار بكەین، بۆیە هیچ یەكێك لە ئێمە ناتوانێت ئەوە بكات بۆ بەرێزتان.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی دەلێت لەرێگای ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی لە دیداری میری بە عەلی باپیر گوتراوە، كە دیدارەكانی بارزانی هیچ كاتێكی بۆتۆ بەدیاری كراوە و بەئاشكرا تێدا نیە، بۆیە ئێمە كەسمان ناتوانن ئەو كاتە بۆ بەرێزتان دیار بكەین، چونكە بارزانی بەرنامەكانی بێ كاتە بۆتۆ.
پێشتر چەندین جار عەلی باپیر لەرێگای كۆسرەت رەسوڵ و سەلاحەدین بەهادین و عەلی قەرەداخی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی داوای دیداری لە بارزانی كرد، بەڵام هیچ كات بارزانی وەڵامی عەلی باپیری نەدایەوە، لە دیدارێكی دا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی دەلێت ئێمە دەزانین كێشەی گۆڕان چیە بەڵام ئەوەی كەسەیر بوو تاوەكو ئێستا سەرمان سورماوە لە عەلی باپیر و كۆمەڵ كە نازانین كێشەیان چیە لەگەڵ پارتی، بۆیە پارتی بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ عەلی باپیر ناكات.