سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی ئه‌و هێزه ده‌مامكداره‌ی كه رۆژنامه‌نووسانی په‌كه‌كه ده‌رفێنێت هاته سه‌ر خه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی دامامكداری كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایشی سلێمانیه‌وه هه‌یه، ده‌ستیان كردووه به راودوونان و گرتنی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به په‌كه‌كه، سه‌نته‌ری میترۆ ده‌لێت،هەرچەندە پەیوەندیبان بە ئاسایشی سلێمانییەوە کردووە، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکانی سەر بە پەکەکەوە بدەن”.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایی ده‌یان كه‌س و رۆژنامه‌نووسی سه‌ر به‌په‌كه‌كه، له‌لایان هێزێكی دهمامكدهری سه‌ر به یه‌كێتی له شه‌قامی سالمی و ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیركراون، چونكه به‌ته‌مابوون خۆپێشاندان له‌باره‌ی گۆشه‌گیری عه‌بدولا ئۆجه‌ڵان رێبه‌ری زیندانی كراوی په‌كه‌كه بكه‌ن،لەنێو دەستگیرکراوانیش چوار ڕۆژنامەنووسی میدیا و کۆمپانیا میدیاییەکانی نزیک لە پەکەکە هەبوون، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دیار محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان ده‌لێـ”کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ڕۆژی ٢١\١٢\٢٠١٨ لە شەقامی سالمی سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراون، بەڵام لە ڕێگەی خۆمانەوە ئەوەمان زانیوە کە ئەوان وەک ڕۆژنامەنووس دەستگیر نەکراون، بەڵکوو وەک خۆپیشاندەر مامەڵەیان لەگەڵ کراوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خۆم پەیوەندیم بە ئاسایشی سلێمانییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون لێدوان بدەن، بەشێوەیەکی فەرمی لە بەدواداچوونەکانمان ھیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوتووە“. ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی لقی سلێمانی لەسەر هێڵن و ھەوڵێکیش ھەیە کە گوایە ئەمڕۆ سەرجەم دەستگیرکراوەکان و لەناویشیاندا ڕۆژنامەنووسەکان ئازاد بکرێن”.