حكومه‌تی سوریا داوای دانانی چه‌ك و راده‌ستكردنی چه‌ك له هێزه‌كانی په‌یه‌ده ده‌كات
پاش بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ئه‌بو وارس مووسه‌وی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، داوا له هیزه‌كانی سوریایی دیموكراتی ده‌كات، كه په‌یه‌ده سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكه‌نه‌وه، خۆیان راده‌ست بكه‌ن بێ به‌ری بوونی خۆشیان له ئه‌مریكا رابگه‌ێنن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له سوریا، به‌سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی به‌رگری له سوریا پێناسه ده‌كات”.
ماڵپه‌ری (بغداد الیوم) له هه‌واڵێكی دا ئه‌مرۆ شه‌ممه، 22ی 12ی 2018 له زاری مووسه‌وی رایگه‌یاندووه،كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا له سووریا سه‌ركه‌وتنه بۆ به‌ره‌ی به‌رگری و شكستی واشنتنه له سووریا و پێویسته ئه‌و شكسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و مه‌یدانی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی”كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێبه‌رامبه‌ر له سووریا ده‌كشێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میحوه‌ری به‌رگری مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌یه، پێویسته له چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه بپرسینه‌وه، ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ واشنتن؟، یان به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقیدا دابه‌ش ده‌بن؟، یان له‌ناو خاكی عێراقدا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت؟”.